
زانكۆى كۆيە لە يادى رۆژى جيهانى زمانى دايك، كۆنفرانسێكى زانستى يەك رۆژە لە بارەى زمان سازدەكات. ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستى بەشداريكردنە لە زياتر ناساندنى زمانى كوردى و دەرخستنى ڕەسەنایەتییەكەی تا لە ئاستى کۆمەڵگای کوردی و جیهاندا جێگەى شايستەى خۆى بگرێ. هەروەها هاوكاريكردنى بیروڕای ئاکاديمی لە پێناو کارا کردنی زمانی کوردی کە بە شێوەیەکی گونجاو ببێتە ئامرازی پەیوەندی لە کۆمەڵگای فرەزاری، فرە ئایینی و فرەچەشندا، کە وەک بۆشایی و پێویستییەکی سەردەمیانە لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێت.
توێژەران دەتوانن بەپێى ئەم تەوەرانەى خوارەوە توێژينەوە و وتارەكانيان پێشكەش بكەن:
-
ڕۆڵی زمانی دایک لە مێژووی کوردستاندا
-
ڕۆڵی زمانی دایک لە داڕشتنى ناسنامەی نەتەوەييدا
-
ڕۆڵی زمانی دایک لە سیستمی پەروەردەدا
-
ڕۆڵی میدیا لە پەروەردەکردنی زمان و بنیاتنانی زمانی فەرمی
-
ڕۆڵی زمان یان شێوەزار لە دروستبوونى دەوڵەتى نەتەوەييدا
-
لە شێوەزارەوە بۆ زمانی فەرمی
-
زمان لە دەقە ئایینەکانی کوردستاندا
کاتەکان
دوا کات بۆ پێشکەش کردنی توێژينەوە و وتار: 15/02/2013
راگەياندنى لیستی توێژينەوە و وتارە پەسندکراوەكان: 19/02/2013
کاتی کۆنفراس: 21/02/2013
تکایە توێژينەوە و وتارەكانتان لە ڕێگای ئیمێڵ یان ناردنەوەی پۆست بۆ لێژنەی کۆنفرانس ڕەوانەبکەن.
هاتن بۆ هەمووانە