Zanínseray Zimaní Kurdí

زانینسرای زمانی كوردی
زانین‌سه‌رای زمانی کوردی (کال KAL) ماڵپه‌ڕێکه
که به توێژه‌کانی زمانی کوردی تایبه‌ت دراوه.
KAL سه‌باره‌ت به هه‌موو بواره‌کان و گرفته‌کانی
زمانی کوردی بابه‌ت ده‌کاته‌وه.
سیسته‌مى ئه‌لفبێ نووسینی کوردی وه‌کوو ناسنامه‌ی
زمانی کوردی له هیچ کام له یاسانامه‌کانی
نێونه‌ته‌وه‌یی دا ئاماژه پێ‌نه‌کراوه. به
پێی ISO، زمانی کوردی به کۆرت‌کراوه‌ی KUR بۆ
-2/B639ISO یان سیسته‌می پێرست، کۆرت‌کراوه‌ی
KUR بۆ ISO 639-2T یان سیسته‌می وشه‌کاری، و KU بۆ ISO 639-1
که سیسته‌مێکی ئه‌لفبێ ییه، پۆلێن ده‌کرێ.
ئه‌مڕۆکه له به‌ر په‌یوه‌ندیه خێرا
و گه‌شه‌کانی ئه‌لیکتڕۆنیکی وهه‌روه‌ها
گه‌یشتن به سیسته‌م و ته‌کنۆلۆجیای پێشکه‌وتووی
زانیاریه‌کان، زۆربه‌ی نه‌رم‌ئامێره
(نه‌رم ئه‌فزار:Software) کۆمپیۆتریه‌کان له
سه‌ر ئاستی ئه‌وکۆده ئیستاندارده
نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌وه
په‌ره‌ده‌سێنن، که له پێش دیاری کراون و
هه‌بوونه. به هۆی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی به بێ
کۆد ماوه‌ته‌وه وله‌به‌ر هۆگه‌لی
دیکه‌ش هه‌روه‌کوو چه‌ن سیسته‌می پیتی جۆراجۆری
که زمانی کوردی ده‌رخه‌ن، بازارێکی
کارهێنه‌ری ناراسته و خۆ بۆ نووسین و هه‌ڵگرتنی
(ئه‌رشێف) بابه‌ته کوردیه‌کانه به زمانی کوردی
گه‌شه‌کراوه و پشت به عه‌ره‌بی
هه‌ڵپاچراو، تورکی و یان نه‌رم‌ئامێره‌کانی فارسی
به‌ستووه.
KAL ئه‌م سنووره به‌رته‌سکانه‌ی ڕۆن
کردۆته‌وه‌و وه‌ک پڵانێکی سه‌رجه‌م، ڕێخستنی
سیسته‌مێکی نووسین که بێ‌گیر و گرفت له ئاستی
گه‌شه و کارايی ئینتێڕنێتی دا خزمه‌تی هه‌موو
زراوه‌کانی زمانی کوردی بکات، له ئا‌ستۆی خۆی داناوه. زمانی
کوردی ده‌بێت به ئاسایی خوازیارترین زمان بۆ
کورد‌ه‌کان بێت، تاکۆ بتوانێ باوهه‌تا وه‌ک
زمانی سه‌ره‌کی له نێوان
بنه‌ماڵه‌کورده‌کان به‌دێ بێت، بێ‌گۆمان
له‌ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش که وڵاتی کوردیان
داگیرکردووه، واته تورکیا، ئێران، ئێراق و سووریا، و فێرکاری زمانی
کوردی وه‌ک تاوانێکی دزێو کارانه له قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن!
له ناو کورده‌کاندا راده‌ی نه‌خوێنده‌واری
زمانه ره‌سمی یه‌کاندا (تورکی _ فارسی _
عه‌ره‌بی) و کوردی یه‌کجار زۆره! به‌ڵام
ئه‌مه له ئا‌ستۆی کارایی ئای.تی ده‌توانێ له
رێگای دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی نووسینی به‌ربڵاوی
نه‌ته‌وه‌یی زمانی کوردی له‌سه‌ر بناغه‌ی
به‌هێزتره‌کاندا وه‌کۆ ده‌رفه‌تێکی مه‌زن
به‌کاربێت، و رێگا خۆش‌که‌ری یه‌ک سیسته‌می
په‌روه‌رده‌ی گشتی بێت. به دڵنیایی دوور له
هه‌ر لێکدانه‌وه‌ی سیاسی بۆ پرسی کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، زمان وئه‌ده‌بیاتی کوردی
ده‌توانن بونیادێکی گشتی ناسراو بۆ نزیکه‌ی 40 ملوێن کورد
به‌مه‌به‌ستی پاراستن و لێدوان له‌سه‌ر
که‌لتووری مێژینه‌یان ده‌سته‌به‌ربکات.
نه‌بوونی بناغه‌ی بونیادیه‌کانی زمانی کوردی بۆ گێڕانی
ڕۆڵی به‌ربڵاو له‌نێوان کورد زمانه‌کاندا له لایه‌نی
زمان‌وانانی پیشخوازی کورد ئاماژه‌ی پێ کراوه، وه‌کۆ
به‌ڕێز "جه‌لاده‌ت به‌درخان" که له وتاری
ژماره‌ی 9ی هاوار له‌سالی 1933 دا سه‌رنجی بۆی
ڕاده‌کێشێ‌و پێده‌کا:"هه‌روه‌ک من چه‌ن
جاری وتوومه، یه‌کیه‌تی گه‌لی کورد له رێگای
یه‌کیه‌تی زمانی کوردی تێته‌دێ. پێش نیازی
زمانی هاوبه‌ش، ئه‌لفبێکی یه‌کگره. به‌و
واتایه بۆ نوسین ده‌بێت زانا و وتۆێژه‌رانی گه‌ل
به گشتی بۆ نوسینی ئه‌و زمانه ئه‌لفبێکی هه‌ڵبژێرن
که له ئه‌و زمانه هه‌رچه‌ن زاراوه
هه‌ن، هه‌موویی له‌و سیسته‌مه نوسینه
که‌ڵک وه‌ربگرن." هه‌روه‌ها توێژه‌ری ناوداری
زمان ناسی هاوچه‌رخی کوردی پڕۆفیسۆر "جه‌مال نه‌به‌ز"
یش ده‌ڵێ: "ئه‌من له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک
خوێنکارێکی زانکۆ به ئه‌م باوه‌ڕه بووم - که هه‌تا
ئه‌مڕۆ (2002) ئه‌وه‌م هه‌ر راگرتووه- که
نه‌بوونی ئه‌لفبێکی یه‌کگرتوو و هاوبه‌شێکی
کوردی دابین‌که‌ری چاره ڕه‌شی مه‌زن بۆ
گه‌لی کورده. نواندنی ئه‌لفبێکی یه‌کگر
ده‌توانێ ببێته هۆی په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان
کورده‌کاندا، و یارمه‌تی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی
زاراوه‌کان و شێوه‌ی وته‌بێژی و په‌یڤینی جۆراوجۆر
ده‌دات. من له سه‌ر تێکه‌ل بوونه‌وه ده‌دوێم و
نه یه‌ک خستنه‌وه‌ی گشتی."
KAL داهێنانێکی نوێ له رێنوێنی ڕاگۆڕینه‌وه‌کانی
سیسته‌می نووسینی زمانی کوردیه. له رێگای
پێک‌هێنانه‌وی سیسته‌می نووسینی یه‌کگرتوو بۆ زمانی
کوردی، کال کارایی زمانی کوردی بۆ خزمه‌ت کردنی گه‌لی کوردستان
له رێگای ئینتێڕنێت و هه‌ر مدیای تر به ئازمون داده‌نێت.
ئێستا زمانی کوردی ده‌توانرێ به بێ هیچ گرفتێک له
سه‌ر ئینتێڕنێت، له هه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی
جوگرافیایی مه‌شقی پێ بکه‌ین. شێوه نووسینێک که ڕێگا
له گه‌لێک بۆ بورژاندنه‌وه و
ڕاهێنانه‌وه‌ی که‌لتۆره‌که‌ی ده‌گرێ،
په‌یوندیه‌کانی نێوان جیله‌کانی دۆژوار ده‌کات، و
گرنگی رۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات، به‌تایبه‌ت له
ئاستی گه‌وره بوونه‌وه‌ی جیهانی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌لیکتڕۆنیکی ئێڕۆدا.
تکایه بۆ زانیاری پتر چاو له به‌شه‌کانی تر له ماڵپه‌ڕی
کال بکه‌ن.
وه‌رگێڕان له ئینگلیسی‌یه‌وه لایه‌ن کاک
"فه‌رزاد ڕۆسته‌می"
|